بەرنامەی گوندەكان

“گوندی بێستانسوور” دەکەوێتە “٢٤” کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی “عەربەت” و ٢٧ کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دوورە. تا چەند ساڵ لەمەوپێش بەپێی دۆزینەوە شوێنەواری و مێژووییەکان دەرکەوتبوو کە گوندی شوێنەواریی “چەرمۆ” لە سنووری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆنترین گوندی نیشتەجێبوونی مرۆڤە لە کوردستان. بەڵام شوێنەوارناسی زانستێکە دەکرێ هەموو ساڵێک بەپێی ئەنجامدانی کاری کنە و پشکنینی نوێ، لە ناوچە شوێنەوارییەکان شتی نوێ بدۆزرێتەوە و مێژووی نوێ تۆمار بکرێت، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و کاری هەڵکۆڵینی شوێنەواری بۆ گوندی “بێستانسوور” ئەم بابەتە ڕەت کرایەوە کە چەرمۆ یەکەمین گوندی شوێنەواری بێت لە کوردستان؛ چونکە ئەنجامی کنە و پشکنینەکان، دەریخستووە مێژووی گوندی بێستانسوور لە گوندی چەرمۆ کۆنترە.

Elementor #847
AvarTV Player